Karzan Advanced Dictionary

فەرهەنگی کارزان ئەدڤانست 

   


ئەم بەشە بریتەیە لە قسەکردنی دوو کەس بەیەکەوە بە زمانی ئینگلیزی، ئامانج لەم 
قسەکردنەش ئەوەیە کە زمانی ئینگلیزیەکەیان باشتربکەن لە رێگەی قسەکردنەوە، وەک ئەزانن بەشی هەرە گرنگی فێربونی زمان قسەکردنە، بۆ یە لەم بەشەدا دەتوانیت مەشق بکەیت و قسەکردنەکەت باشتر بکەیت، گرنگ نییە ئەگەر نەتوانیت بە باشی قسەبکەیت.\n ئەم بەشە بۆ ئەوانە دروستکراوە کە باش نین لە قسەکردندا، بۆیە زۆر ئاساییە ئەگەر خراپیشبیت لە قسەکردندا، وەرە لەم بەشە مەشق بکە، ئەوەش بزانە چەنێک لە زمانی ئینگلیزی شارەزابیت ئەگەر هەول نەدەیت قسەبکەیت ئەوە قسەکردنت باش نابێت وە چەنێک قسەکردنت باشبێت ئەگەر مەشقی پێ نەکەیت ئەوە بیرتەچێتەوە. تایبەتمەندییەکانی - دوو کەس بەیەکەوە دەتوانن بۆ ماوەی نیو کاتژمێر قسە بکەن. - دەتوانییت ئەو ڕستە و دەستەواژانەی کەفێردەبیت پاشەکەوتیان بکەیت. - کۆمەڵێک ڕستە هەیە کە یارمەتیت دەدات کە باشتر قسەبکەیت وە ئەشتوانیت خۆشت رستەی نوێی بۆ زیادبکەیت. - وەرگێری ڕستەیی هەیە لە زمانی کوردییەوە بۆ ئینگلیزی باشییەکەی ئەوەیە کاتێک تۆ نازانیت ئەوەی ئەتەویت بە ئینگلیزی بیڵێت دەتوانیت لەو بەشەدا بیکەی بە ئینگلیزی و گفتوگۆی پێبکەیت. - ئەتوانیت کەسێک ریپۆرت بکەیت ئەگەر هاتو قسەیەکی نەشیاوی کرد. چۆن ئەم بەشە بەکاربێنم؟ بەکارهێنانی ئەم بەشە زۆر ئاسانە، تەنها یەک دووگمەیە بۆ دەستپێکردن ئەویش دووگمەی (باقسەبکەین - Let\'s Talk) پەنجە بدە لەو دووگمەیە پاشان چاوەرێبکە تا کەسێکیتر دێتە سەرهێڵ، هەر کات کەسێک هاتە سەرهێڵ ئەوە راستەوخۆ دەتوانن قسەبکەن بەیەکەوە، ئەگەر تا یەک خولەک چاوەروانی هیچ کەسێک نەهاتە سەرهێڵ ئەوە ئەم بەشە دادەخریتەوە، دەتوانیت دووبارە هەوڵ بدەیتەوە یاخود بەشی نۆتیفیکەیشن چالاک بکەیت بۆ ئەوەی هەرکاتێک کەسێک هاتە سەر هێڵ ئاگادارت بکاتەوە. تێبینی - قسەکردن لە رێگەی دەنگەوە دەبێت واتە پەیوەندییەکە دەنگییە. - ئەگەر کەسێک قسەی نەشیاوی کرد یاخود بۆ مەبەستی فێربون نەهاتبوو ئەوە دەتوانیت لەریگەی دوگمەی ریپۆرت ئاگادارمان بکەیتەوە. - بۆ قسەکردن پێویستە رێگە بە ئەم بەرنامەیە بدەیت کە مایکەکەت وەربگرێت. - ئەگەر دەنگدانەوە هەبوو لە کاتی قسەکردندا ئەوە هێدفۆن بەکاربێنە ئەو کێشەیەی نامێنێت.

 بۆ ئەوانەی تا ئێستا فەرهەنگەکەیان دانەگرتوە ئەتوانن لەم لینکە دایبگرن




بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری