چی دەرباره‌ی ئامێری TBM بۆ هه‌ڵكه‌ندنی تۆنێل ده‌زانیت؟

 بۆ هەڵکەندنی تونێل دەزانیت ؟TBM چی دەربارەی ئامێری 



تادێت هۆكارگه‌لی پێشكه‌وتوو بۆ ئاسانكردنی كاره‌كان داده‌هێنرێت، یه‌كێك له‌و ئامێره‌ گرنگانه‌ش كه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، ئامێری (TBM)ـه‌ كه‌بۆ هه‌ڵكه‌ندن و لێدانی تونێل به‌شێوه‌یه‌كی خڕ و بازنه‌یی، له‌هه‌موو جۆره‌ خاكێك توانای لێدان و هه‌ڵكه‌ندنی هه‌یه‌، هه‌ر له‌جۆری به‌ردی ڕه‌قه‌وه‌ هه‌تا جۆری خۆڵی لمی و له‌ئێستادا باشترین ئامێری دروستكردنی تۆنێله‌.
به‌م ئامێره‌ ده‌توانرێت تۆنێلی تیره‌ یه‌ك مه‌تری تا 19.5 مه‌تری دروستبكرێت، تونێلی تیره‌ یه‌ك مه‌تری به‌ ئامێری (Micro TBM) دروست ده‌كرێت بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تیره‌ی تونێله‌كه‌ چه‌ند بێت، ده‌بێت تیره‌ی ئامێره‌كه‌ش ئه‌وه‌نده‌ بێت، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر تیره‌ی تونێله‌كه‌ 10 مه‌تر بێت ده‌بێت تیره‌ی ئامێره‌كه‌ش 10 مه‌تربێت.
TBM یه‌كێكه‌ له‌سیستمه‌ پێشكه‌وتووه‌كان كه‌ به‌كارهێنانی زۆر باشتره‌ له‌ڕێگه‌ی دڕێڵ و ته‌قینه‌وه‌ یان ده‌قاق بۆ دروستكردنی توونێل، یه‌كێك له‌سووده‌ هه‌ره‌ باشه‌كانی ئه‌م ئامێره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌مترین شێواوی له‌ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كات، واته‌ كاریگه‌ری خراپ دانانێت له‌سه‌ر به‌ردی لاته‌نیشته‌كانی تونێله‌كه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ ناوچه‌ ئاوه‌دانییه‌كان گرنگی زۆری هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت بۆ میترۆی ناوشاره‌كان، جگه‌ له‌وه‌ش ڕوویه‌كی ساف دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ دیواری تونێله‌كه‌، به‌مه‌ش تێچووی ڕاستكردنه‌وه‌ی دیواری تونێله‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ به‌راوورد به‌وه‌ی به‌دڕێڵ و ته‌قینه‌وه‌ لێ بدرێت كه‌ ڕوویه‌كی نادروست و ناڕێك دروست ده‌كات.
یه‌كێكی دیكه‌ له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌ هه‌ره‌ باشه‌كانی ئه‌م سیستمه‌، به‌ستنه‌وه‌یه‌تی به‌ سیستمی GPS و سیستمه‌كانی دیكه‌ بۆ دیاریكردنی ئاڕاسته‌ و باشترین تان و پۆ بۆ تۆنێله‌كه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ و دڕێله‌وه‌ ناتوانین ئه‌و وردییه‌مان ده‌ست بكه‌وێت.
یه‌كێك له‌و كارانه‌ی به‌م ئامێره‌ كراوه‌، دروستكردنی ئه‌و تۆنێله‌ بوو كه‌ به‌ریتانیا به‌فه‌ره‌نسا ده‌به‌ستێته‌وه‌، درێژی ئه‌و تۆنێله‌ ژێر ده‌ریاییه‌ نزیكی (30) كیلۆمه‌تره‌ و له‌هه‌ردوو سه‌ره‌وه‌ به‌و ئامێره‌ كاری تێدا كرا و له‌ناوه‌راسته‌وه‌ به‌بێ ونكردنی ئاڕاسته‌ گه‌شتن به‌ یه‌ك.


 ALL ENGINEERING وەرگیراوە بە سوپاسەوە  لە ئەکاونتی 

بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری