کۆبیاکس سیستم (Cobiax System)




کۆبیاکس سیستم (Cobiax System)




ئەم سیستەمە ڕێگەیەکی تازەیە لە بواری ئەندازیاریدا بەکاردەهێنرێت ، لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە لە وڵاتانی ئەمریکی و ئەوروپی کار بەم سیستەمە دەکرێت و لە کوردستانی خۆشمان لەم یەک دوو ساڵەی ڕابردوو لە چەند شوێنێک لابواری بیناکاریدا کاریپێکراوە ، ئەم سیستەمە بەزۆری لە سەقفی بینادا بەکاردەهێنرێت و بریتییە لە جۆرێکی سەقف کە لەڕووی دیزاینی ئینشائییەوە هەمان ڕەفتاری فلات سلابی هەیە و ئەتوانرێ بەڕێگەی سۆفتوێر دیزاینی بۆبکرێت .
سودەکانی کۆبیاکس سیستەم (Cobiax System) لەم خاڵانەی خوارەوەدا باس دەکەم :
١-بڕێكی کەم کۆنکریتی پێویستە بەبەراورد لەوەی ئەم سیستەمە بەکار نەهێنرێت.
٢-بڕێکی کەم شیشی پێویستە .
٣-کەمکردنەوەی بڕی قاڵب بەستن لەناو پرۆژەکەدا.
٤-نەهێشتنی جسر لە بینادا .
٥-کەمکردنەوەی ژمارەی پایەکان بەڕێژەی لە (%٤٠).
٦-زیادکردنی سپان واتە زیادکردنی دووری نێوان دو پایە تا (١٨ مەتر).
٧-تاڕادەیەک توانای بەرگەگرتنی بومەلەرزەی هەیە چونکە بارستای کەمترەو (ستیفنێس)ی زیاترە .
٨-کەمکردنەوەی بەرزی بینا .
٩-کەمکردنەوەی کێشي گشتی بیناکە بەوەی کە بڕێکی باش لە شيش و کۆنکریت کەمتر بەکاردێت.
١٠-کەمکردنی بڕی بناغە.
١١-کەمکردنەوەی بڕی حەفریات .
١٢-کەمکردنەوەی دیواری زیاتر لەناو بیناکەدا.
١٣-کەمکردنەوەی گەچ.
١٤-کەمکردنەوەی لەبغ.
١٥-کەمکردنەوەی دیکۆرات .
١٦-عەزلی گەرماو سەرما و دەنگی باشتر دەبێ .
١٧-کەمکردنەوەی لەرە لەر و چەمانەوە.
١٨-توانای گۆڕانکاری ئاسان لە پلانی بینادا.
١٩-لەهەموو گرنگتر تێچونی کەمەو ئیکۆنۆمییە بۆ خاوەن پرۆژەکە.
٢٠-پلانی کراوەو دەستکراوەیی بۆ ئەندازیاری تەلارساز لە پلاندا.

وەرگیراوە بە سوپاسەوە 


بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری