Shotcrete -shotconcrete-کۆنكريتى هەڵدراو


Shotcrete -shotconcrete-کۆنكريتى هەڵدراو


Shotcrete -shotconcrete-کۆنكريتى هەڵدراو
:كۆنكريت كردنى بڕگەيەكى ستونى يان هەڵواسراوە كه بەهۆى ئاميريكى ميكانيكى لەژير هێزێکی زۆرى هەوا به خيراييەكى بەهيز هەلدەدرێت
 بۆ ئەو رووەى كەمەبەستمانه درووستى بكەين يان دووباره كارى چاككردنى (معالجە) ى تێدا  بكەين،
لەم جۆره كاركردنەدا هەمان كۆنكريتى ئاسايى بەكاردينين بە قەبارەيەكى بچوكترى aggregate تەنها جۆرى جێ بەجيكردنەكەى دەگۆڕێت.
ئەگەر به شێوەيەكى كواليتى كۆنترۆلى بكەين ئەوا تواناى 28mpa بەرەو سەر دەبەخشێت.
سوودەكانى:
1-خێرايى له كاركردن
2-پيويستى به قالبى كەمتر هەيه به بەراورد به كۆنكريتكردنى ئاسايى بەلام دەبيت قالبى گونجاو بەكاربهينين چونكه زخطى نۆزلەكه هيزيكى زۆر دەخاته سەر قالبەكه.
3-نرخى هەرزانترە ئەگەر برى كۆنكريتەكه زۆر بێت .
--ڕێگاكانى جێ بەجێکردنى--
1-ڕيگاى تێکەڵەى وشك dry-mix process : ريگايەكه بەكاردەهينريت بۆ جيبەجيكرنى كۆنكريتى هەلدراو به تيكەلكردنى چيمەنتۆ و لم و چەوى وردكراو به وشكى له مەكينەيەكى تيكەلكەردا
و پاشان زيادكردنى ئاو بۆ ئەو سۆندەى (nozzle) كە تيكەلەكەى تيدايە به پێی پێویست پيش دەرچوونى له دەمى سۆندەكەوه.
يەكيك له گرفتەكانى ئەم ريگايه كۆنترۆل كردنى برى ئاوى پيويسته بۆ گيراوەكه چونكه برى ئاوەكه بەدەست ئەو كەسەوەيه كە (nozzle) ەكەى بەدەستەوەيه،
بەلام ئەم ريگايە بريكى كەمتر له گيراوەكەمان بەفيرۆ ئەروات له كاتى وەستانى كتوپرى و تەواوبوونى كارەكه.ئەتوانين ئەو برگه تيكەلەيە بەكاربهينينەوه چونكه تيكەڵی ئاو نەکراوە له ئاميرەكەدا.
2-ڕيگاى تيكەلەى تەڕ wet-mix process : ڕيگايەکی  دیکەیە بۆ جيبەجيكرنى كۆنكريتى هەلدراو به تيكەلكردنى گيراوە كۆنكريتيەكە لەگەل ئاو لەناو ئاميرەكەدا واته ئاميرەكه
بەپيى گيراوەى داواكراو ئاو بەكاردەهينيت بۆ تيكەڵەكه.ئەم ريگايه له ماوەيەكى كەمدا  بريكى زياتر كۆنكريت بەرهەم دينيت به بەراورد به ريگاى يەكەم،
هەروەها لەم ريگايەدا دلنياتر دەبين له كواليتى كۆنكريتەکە  و (workability) ى تيكەلەكه،بريكى كەمترى بەفيرۆ دەچيت لەم ريگايەدا.
--بەكارهينان--
1-رووپۆشكردنى رووى تونيل.
2-زيادكرنى سمكى كۆنكريتى سەقف .
3-بەكارهينانى له چاككردنەوەى كارى (culvert) و پرد (Bridge) و بەنداو (Dam) .
4-ناوپۆشكردنى تەنكى كۆنكريتى و معالجه كردنەوەى.
5-معالجە كردنى روويەكى كۆنكريتى كه لەگەل ئاو كۆنتاكتيان هەيه.
6-رووپۆشكردنى ديوارى خشت و بلۆك.
7-معالجه كردنى بۆرى كۆنكريتى كه له بوارى ئاوەرۆ بەكاردەهينريت.
8-كۆنكريت كردنى روويەكى لار و بەكارهينانى له بوارى تەلارسازى و هەنديك كارى تردا.
ئەندازيار هەرێم فارووق





بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری