سودەکانی سیستمی شۆفاش

سودەکانی سیستمی شۆفاش
١-باشترین جۆری گەرمکردنە چونکە توانای هەیە لە پلەی گەرمی نزمیدا کاربکات
٢-سیستەمێکی کۆکراوەیە کەلەڕێگەی پاکێجی ئاو گەرمکردنەوە و پاشان دابەشبوونی بەسەر ڕدێتەرەکاندا .
٣-پێویستی بەکاتە بۆ گەرمبوونی شوێنەکە بەڵام بۆماوەیەکی زیاتر ئەویش لەڕێگەی ئاڵوگۆری گەرمی ئاوی ناو ڕادێتەر(یان بۆری راخراوی ئەرزی) و هەواوە
٤-تێچوویەکی کەمتری ووزە لەپاش دانانی سیستمەکە بە بەراورد بە بەکار هێنانی هۆکارەکانی تری گەرم کردنەوە
٥-یەک خستنی پلەی گەرمی سەرجەم ژورەکان کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمتر دروست بوونی شێ
٦ـ بەجێ نەهێشتنی هیچ پاشماوەیەکی وەک دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و غاز و بۆن لەناو ماڵدا
٧ـ دروست نەبوونی دەنگ و ژاوە ژاو بە بەراورد بە سپلیت
٨ـ دەتوانرێت بۆرییەکی غاز وەربگیرێت لە خەزانی غازی شۆفاژ بە مەبەستی بەکارهێنان بۆ چێشت لێنان ...
٨-دانانی سیستەمی گەرمی (شۆفاژ) بۆ ئەرزی حمام و مەلەوانگە کەلە سیستەمەکانی تر نییە
٩-سیانەکردنی ئاسانە تەنها پاکێجەکەیەتی ، لە ئێستادا (LPG) بەکاردێت و کارەکەی ئاسانکردووە
ئامادەکردنی ئەندازیار / دەرون بەختیار فرج



بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری