چۆن ئامێرێکی ساردکەرەوەی گونجاو"سپلیت" هەڵبژیرین بۆ ماڵەکانمان؟


چۆن ئامێرێکی ساردکەرەوەی گونجاو"سپلیت" هەڵبژیرین بۆ ماڵەکانمان؟
لەم چەند ساڵانەی دواییدا پلەکانی گەرما بەڕادەیەکی سەیر لە هەڵکشاندایە بەجۆرێک لە هەندێ شوێندا گەیشتۆتە نزیکەی (50 C) ,هەر بۆیە رۆژانە خەڵکی دەستی داوەتە کرینی ئەم ئامێرانە بەشێوەیەک بچیتە هەرماڵێک دەبینیت بەلایەنی کەمەوە ٢-٣ ئامێری ساردکەرەوەی هەیە.

ئەم لێشاوە کرینەی ئەم ئامێرانە وایکردووە بڕێکی زۆر کارەبا بەفیرۆبچێت و بەپێی پێویستیش ژوورەکانمان بۆ سارد نەکاتەوە،ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ نەشارەزایمان لە هەڵبژاردن و کڕینی ئەم ئامێرانەدا.

بۆیە لێرەدا بە پێویستی ئەزانم بەشێوەیەکی سادە زانیاری تەواوتان بدەمێ لە هەڵبژاردنی سپلیتێک کە بۆ ژوورەکەت بگونجێ،بەبێ ئەوەی پێویستتان بە کەس هەبێ بۆ ئەم کارە ئەویش بە پەیڕەوکردنی چەندعەمەلیەکی ماتماتیکی زۆر سادە کە لە خوارەوە باسم لێوەکردووە.
ئاسایی هەڵبژاردنی قەبارەی سپلیت بە طەن "Ton" یان "BTU"ە کە کورتکراوەی British thermal unit"" ە .
بەکوردی و کورتی ئێمە حسابی طەن دەکەین بۆ ژوورەکەمان و پاشان سپلیتێکی ئەوەندە طەنی دەکڕین.
بۆ حسابکردنی طەن پێویستمان بە ڕووبەری بنکەی ژوورەکەمانە بە نیزامی "foot" پاشان لەم هاوکێشەیەدا دایدەنێین:
Ton=√(Room Area)/10
بۆنمونە وادادەنێم ژوورێکم هەیە ٣x٤م ە کە دەکاتە
9.٨٤٢٥٢x١٣.١٢٣٤فوت ە
١-ڕووبەری ژوورەکەم وەردەگرم کە =
129.167326968 فوت٢
Ton=√129.167326968/10
=1.136 ≈ ١.٥ طەن
کەواتە قەبارەی ئەو سپلیتەی کە بۆ ژوورەکەی من
"٣x٤م " دەکاتە ١.٥ طەن و ئێستا دەتوانم لەو
جێیەی سپلیتەکەی لێ دەکڕم داوای سپلیتێکی ١.٥ طەنی بکەم.
زۆر پێویستە ئەم شارەزاییەمان هەبێت چونکە کڕینی سپلیتی قەبارە گونجاو بەدورمان دەخاتەوە لە:
*کڕینی سپلیتی قەبارە گەورە کە وادەکات بڕێکی زۆر کارەبا بەفیڕۆ بڕوات.
*کڕینی سپلیتی قەبارە بچوک کە ژوورەکەمان بەماوەیەکی زۆر بۆ سارد دەکاتەوەو هەروەها دەشبێتە هۆی ماندوبونی ئامێرەکەمان و سوتانی.
ئەوەی جێگای تێبینییە ئەم ڕێگەیە ڕێگەیەکی ئەزموونی تاقی کراوەیە ،واتە %١٠٠ نیە بەڵام ڕێگایەکی خێرایە و بۆ کوردستانیش کێشەی نییە.
تێبینی١/ لە هەندێ جۆری سپلیتدا لەباتی نیزامی "Ton" نیزامی "BTU"بەکاردەهێنرێ بۆیە ئێمەش بیگۆرین بۆ BTU بەپێی ئەم پەیوەندییە:1 Ton=12000 BTU
تێبینی2/ ١مەتر=3.٢٨٠ فوت
تێبینی٣/قەبارەی سپلیت بەم شێوەیەیە:١-١.٥-٢-٢.٥-٣.....هتد ،واتە ئەگەر ئێمە ئەو طەنەی حسابمان کردووە بەم جۆرە نەبوو ئەوا دەبێ یەکێک قەبارەیەکی گەورەتر هەڵبژێریت بۆنمونە ژوورێکی ٣X٤ پێویستی بە ١.١٣٦ طەنە بەڵام بەنزیکەیی ١.٥ طەن هەڵئەبژێرین،ئاگاداربن هەرگیز نەکەن قەبارەیەکی بچوکتر هەڵبژێرن.
تێبینی4/ساردکردنەوەی ژوور بەگوێرەی ژمارەی کەسەکان و چالاکییان کاریگەریی هەیە لەسەر درەنگ ساردکردنەوەی ئەو جێیە چونکە هەموو مرۆڤێک ڕێژەیەک گەرمی دەدات چ عارەق کردنەوە بێت یان هەناسە دانەوە،کە وادەکات ئامێرەکە درەنگتر ژوورەکە بگەیەنێتە پلەی گەرمی ویستراو "Setting temperature".

یان چه‌ند ریگایه‌كی تر:
-Room Area * 0.1 = Ton
ex: ( 3*4)*0.1=1.2 ton
-Room Area * H/36 = Ton
ex: ( 3*4)*3/36=1 ton
-Room Area^0.5/3.05=Ton
بە سوپاسەوە وەرگیراوە

بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری