چەند زانیارییەکی کورت و گرنگ لەسەر ڕێگا

چەند زانیارییەکی کورت و گرنگ لەسەر ڕێگا


 ١-ڕێژەی کوتانەوەی موکەسەر(MDD) پێویستە لە %٩٨ بەرەو سەربێت.
ڕێژەی کوتانەوەی تێکەڵە بەهەموو تایپەکانی(A B C D) (MDD) پێویستە لە %٩٥ بەرەو سەربێت.
ڕێژەی کوتانەوەی گڵی گونجاو(MDD) پێویستە لە %٩٥ بەرەو سەربێت.
٣-یەکێک لەو پێکهاتە سەرەکیانەی کە لە دروستکردنی قیرتاودا بەکەردەهێنرێت بریتییە لە قیری شل (Asphalt Cement)،قیرە شلەکە پێشەوەی بکرێتە ناو پێکهاتەکانی تری قیرتاو پێویستە ئەم پشکنینە تاقیگەیانەی خوارەوەی بۆبکرێت :
-پشکنینی دۆزینەوەی (Penetration test of Bitumen).
-پشکنینی دۆزینەوەی (Ductility test of Bitumen).
-پشکنینی دۆزینەوەی (Softening point test).
-پشکنینی دۆزینەوەی (Specific gravity test of Bitumen).
٤-چینی پرایم کۆت دەڕژێنرێت بەسەر چینی سەرەکی (Base Course)،نابێت پرایم کۆت بڕژێنرێت لە خوار پلەی گەرمی ١٥ پلەی سەدی،دوای ڕژاندنی پرایم کۆت دەبێت ئەو ڕووە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر جێبهێڵرێت و هیچی بەسەردا نەڕوا و دوای ٢٤ کاتژمێر قیری بەسەردا بکرێت.
٥-چینی تاک کۆت دەڕژێنرێت بەسەر چینی قیری (stabilizer) و (binder course)،نابێت تاک کۆت بڕژێنرێت لە خوار پلەی گەرمی ١٥ پلەی سەدی،دوای ڕژاندنی تاک کۆت دەبێت ئەو ڕووە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر جێبهێڵرێت و هیچی بەسەردا نەڕوا و دوای ٢ کاتژمێر قیری بەسەردا بکرێت.
٦-پێکهاتەکانی تێکەڵەی قیرتاو لەمانە پێکدێت(قیری شل-لم-چەو-فلەر یان چیمەنتۆی پۆرتلاند)،ئەو قیرەی کە پێویستە فەرشبکرێت نابێت پلەی گەرمییەکەی لە خوار ١٢٠ پلەی سەدی بێت و وە نابێت پلەی گەرمییەکەی لەسەرو ١٦٥ پلەی گةرمى بيت
٨-ئامێری GPS ،ئەم ناوە کورتکراوەی (Global Position System)ە،واتە سیستەمی شوێنزانی نێودەوڵەتی،کە سیستەمێکی شوێنزانییە و 
پشت بە سەتەلایت دەبەستێت،
وەرگیراوە لە پەیجی
 highway and bridge engineering.


بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری