چۆن پلانێکی گونجاو بۆ خاوەن ماڵ درووست بکەین ؟

چۆن پلانێکی گونجاو بۆ خاوەن ماڵ درووست بکەین ؟

زۆربەمان وەکو ئەندازیار ڕوبەڕوی بڕیاردان و دەربڕینی بیروبۆچونمان دەبینەوە لە پرۆژەکاندا چ پرۆژەی گەورە  بێت یاخود پرۆژەی بچوک هاوشێوەی کێشانی پلانێکی گونجاو بێت بۆ یەکەیەکی نیشتەجێبوون ، جا بۆیە پێویستە ئەو بیرۆکە و کردارانەی ئەنجامی دەدەین لە چوارچێوەی کاری ئەندازیاری و سودمەندی کەسی بەرامبەر تێپەڕنەبێت ، لەبەرئەوە بابەتی ئەمجارە باس لە کێشانی پلان دەکەین بۆ یەکەیەکی نیشتەجێبوون

بۆیە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە  لە کاتی بڕیاردان لە کێشانی پلانێک بۆ یەکەیەکی  نیشتەجێبوون بۆ ئەوەی دووچاری ڕەخنە وهەڵە نەبیتەوە 

     1.    زانینی ڕووبەری ڕاستەقینەی زەوی .


     2.    زانینی ئاڕاستەی زەوی .



     3.    پرسیارکردن لە شوێنی زەویەکە (بۆ نمونە لە چ گەڕەکێکە بە دیاریکراوی بۆ زانینی   گونجاوی خاکەکە و بڕیاردان لە بناغە ....... هتد).



     4.    دیاریکردنی ژمارەی نهۆم.



     5.    دیاریکردنی شوێنی زەویەکە ئایا زەویەکە بینا دەکەوێتە تەنیشت یاخود پشتی یاخود   زەوییەکە ڕوکن دەبێت یاخود نا ....



     6.    زانینی پانی شەقامی بەردەم زەوی .



      7.    بڕیاردان لەسەر ئەوەی ئایا یەکەکە Frame Building یاخود نا ، واتە (جسر وپایە دەکات یاخود نا  زۆرجار لێرەدا ئەندازیار بڕیار دەدات )



    8.    پرسیارکردن لە ژمارەی دانیشتووانی یەکە واتە ( ژمارەی ئەندامانی خێزان ).



    9.    ڕوونکردنەوە و پرسیارکردن لە خاوەن ماڵ ئایا شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیڵ (گەراج) لە      پلانەکەیدا داوا دەکات یاخود نا .



      10.  ئەگەر بکرێت بە شێوەی 3d  پێشوەختە پلانی پێشبینیکراو پیشانی خاوەنی ماڵ بدرێت بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر.



     11.   دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو ژورێکی پلانەکە ڕۆشنایی پێدەگات .

      



  ئەندازیار: هەرێم فاروق



بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری