ئایزۆگام لە کوێدا بەکاردێت ؟؟؟؟

ئایزۆگام لە کوێدا بەکاردێت؟ بۆچی بەکارهێنانی ئایزۆگام لە ڕووپۆشکردنی سەقفدا هەڵەیەکی کووشندەیە؟



ئەندازیاری شارستانی / هاوڕاز محمد عبدالرحمن

ماوەی چەندساڵێکە هاوڵاتیان و ئەندازیاران بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ڕتووبەت و لێچوونی سەقفەکانیان پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی (ئایزۆگام).
مەوادی ئایزۆگام، کە لە بنەڕەتدا بەکارنایەت بۆ سەر سەقف و ڕووکارە فلاتەکان، لە کوردستانی خۆماندا و لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە هۆی هەرزانی نرخەکەیەو بە شێوازێکی زۆر بەرچاو ببوە جێی بایەخ و گرنگی پێدەدرا و چەندین پڕۆژەی بەرچاو بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی لێچوون و ڕتووبەت پەنایان بردە بەردەم بەکارهێنانی ئەو مەوادەی پێی دەوترا ئایزۆگام و چەنین کێشەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا کە ڕۆژانە هاوڵاتیانی پڕۆژە بەرچاوەکان سکاڵا لە بوونی شێ و کەڕوو و تەنانەت زۆرجار لیکی ئاو دانیشتوانی ئەو پڕۆژانەی بە شێوازێک هەراسانکردووە بیریان لە فرۆشتنی خان و شووقەکانیان بکەنەوە.
لەم ساڵانەی دوایشدا گرفتەکانی ئایزۆگام بە شێوازێکی زۆر سەری هەڵداوە، هەر ئەندازیارێک ڕۆژێک لە ڕۆژان کاری کردبێت لە بواری چارەسەرکردنی گرفتی شێ و لێچوون،  بە شێوازێکی پراکتیکی شکستی ئەو سیستمەی بینیوە.
هۆکارەکانی شکستی ئایزۆگام چی یە؟
ئایزۆگام کە لە پێکهاتەکەیدا مەوادێکی قیر هەیە  و بە لەیەرێکی پۆلیئیسیلین داپۆشراوە لە بنەڕەتدا بۆ پاراستنی بۆری ژێر زەوی درووستکراوەو بەکارهێنانیشی لە پاراستنی ئەو ستراکچەرانەش کە دەکەونە ژێر گڵەوە تاڕادەیەک پەسەندە.
بەڵام بە هۆی لاوازی سیستمەکە بەرامبەر تیشکی خۆر و نەبوونی توانای کشان و چوونەوەیەکی پێویست و  بوونی جۆینت لە نێوان تەبەقەکاندا و بەرگەنەگرتنی بۆ مەترسی بەستن و خاوبوونەوە بە هیچ جۆرێک بۆ سەربان و دیوار بەکارنایەت.
لەبەرئەوەی تیشکی خۆر ئایسۆگامەکە دەسووتێنێت و لەیەرە پارێزەرەکەی هەڵی دەدات و بەهۆی نە بوونی تایبەتمەندی کشانی پێویست لە گۆڕانی پلەی گەرمیدا ئایزۆگامەکە بەریدەدات و کەلێن و بۆشایی لە جۆینتەکانیدا درووست دەبێت و ئاو و باران دزە دەکەنە ژێر ئایزۆگامەکە و سیستەمەکە کاری بنەڕەتی خۆی لەدەست دەدات.
وەک پێشتر ئاماژەمان پێکردووە، کە تایبەتمەندی بەرگەگرتن بەرامبەر تیشکی خۆر و توانای کشان لە دیارترین تایبەتمەندین کە بڕیار لە پەسەندی سیستمی ڕووپۆشکردن دەدەن بە شێوەیەکی گشتی.
چارەسەری گرفتی لێچوون و ڕتووبەت لە سەقف و دیواردا  ، بە بەکارهێنانی مەوادی گوونجاوە کە توانای کشان و بەرگەگرتنی بۆ تیشکی خۆر وەک پێویستبێت 
باشترین و سەرکەوتووترین،  بەکارهێنانی مەوادی پۆلیورسەینە کە خاوەنی تیابەتمەندی بێ هاوتایە و بەرگەی ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵ دەگرێت.
 جێی خۆشیەتی کە ئەو ڕاستییە بخەینە ڕوو کە کاری ڕووپۆشکردن و پاراستنی کۆنکریت لە زەرەر و زیانەکانی باران و ئاو پێویستە لە لایەن ئەندازیاری خاوەن ئەزموون و بەتواناوە سەرپەرشتی بکرێت و گەرەنتی کارەکان بکرێت و سەرجەم قۆناخەکانی حازرکاری بە گوێرەی ستانداری خۆی ئەنجامبدرێت.

بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری