REFUSE CHUTE ??? چی یە



REFUSE CHUTE  جۆگەلەی شەخەڵ

لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون کە لە چوار نهۆم زیاترن ،سیستمی جۆگەلەی شەخەڵ باشترین سیستمە بۆ کۆکردنەوە و فڕێدانی شەخەڵ و پیسی نهۆمەکان بە کاتێکی کەم و پاکو خاوێن بە مەرجێک بە شێوازێکی ئەندازیاری دروست بکرێت .
: ئەم سیستمە ڕێڕەوێکی ستوونیە بە بەرزی نهۆمەکان لەسەرەوە بۆ خوارەوە بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی نهۆمەکان و کۆکردنەوەی لە تانکێکی کۆکردنەوەی گونجاو بەو بوارە.




ڕێڕەوەکە پێویستە شێوە لولەکی بێت لە سەرەوە تا خوارەوە کە ئەم لولەکە یان پلێتێکی ستییل یان پلاستیک یان بە کۆنکریت دروسست دەکرێت کە پێویستە تیرەکەی لە ٤٥ سم کەمتر نەبێت هەروەها ڕوی ناوەوەی ساف و گونجاو بێت هەرەوەها ڕوی دەرەوەی دابپۆشرێت بە خشت یان کۆنکریت بۆ پاراستن و دوربونی لە ئاگر .
ڕێڕەوە شێوە لولەکیەکە پێویستە دەرچەیەکی هەبێت لە هەموو  نهۆمێک کە دەرگای هەموو نهۆمێک پێویستە لە ٣٥سم پانی و٢٥ سم بەرزی کمتر نەبێت هەروەها لە بەرزی ٧٥سم بەرەو سەر دابنرێت لەڕوی ئەرزی هەرنهۆمێکەوە ، هەروەها ئەم دەرچانە بەشێوەی سلۆپ بەرەو خوارەوە دابنرێت بۆ ئەوەی خۆڵ و خاشاک لە دەرچەکە نەمێنێتەوە .شوێنی ئەم دەرچانە پێویستە لە شوێنی کراوەدا بێت یان بالکۆن  بە مەبەستی هەواگۆڕکێ و دووربون لە ژوورەکان.

هەموو ڕێڕەوێک پێویستە لە بەشی خوارەوەی دەرگای داخستنی هەبێت بۆ ئەوەی لە کاتی پڕبوونی تانکەکە دەرچەکە دابخرێت و لە جێی تانکە پڕبووەکە تانکێکی بەتاڵ دابنرێت لە ژێر لولەکەکە پاشان دەرگاکە بکرێتەوە .

تانکی خۆڵ و خاشاک کە لەخوارەوە دادەنرێت قەبارەکەی بە پێی ژمارەی نهۆمەکان و ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەباڵەخانەکەدا دەژین دەگۆڕێت ،بەپلێتێکی گونجاو  ستییل یان گەڵڤەنایز بێت بو دوور بوون لەژەنگ. پێویستە ئەم تانکانە تایەی لاستیکی لەژێر بێت و دەسکی گونجاوی پێوە بێت بۆ کاتی بەتاڵ کردن کە لە وێنەکەدا ڕون کراوەتەوە  .
  
ئەندازیار : هەرێم فاروق

بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری