چەند تێبينيەك لەكاتى جێبەجێكردنى درووستكردنى خانووى نيشتەجێبووندا


چەند تێبينيەك لەكاتى جێبەجێكردنى درووستكردنى خانووى نيشتەجێبووندا يان بيناى بازرگانى دواى وەرگرتنى مۆڵەت لە شارەوانى


١- پێويسته كەرەستەى بينا و بێ كەڵك دوور لە شەقام و شۆسته دابنرێت و زێدەڕۆيى نەكاته سەر شەقامى سەرەكى بۆ ئەوەش خاوەنى مۆڵەتى بينا بەرپرس ئەبێت لێی

٢- پێويسته مۆڵەتی بينا و نەخشەى تايبەت له شوێنى درووستكردنى بيناكه دابنرێ بۆ پيشاندانى به فەرمانبەرى خزمەتگوزار له كاتى پيويستدا

٣-پێويسته لەسەر خاوەن موڵك رووپێو بهێنێته سەر كارەكەى بۆ سەقامگيركردنى   سنوورى موڵكەكەى - تثبيت حدوود

٤- له كاتى تێكدانى موڵكەكەى ،خاوەن موڵك بەرپرسيارى هەر زياينێكە بە 

دەورووبەرى كە ڕوبدات لە ڕووى ياساييەوه.

٥- پێويسته خاوەن موڵك دەست بكات به درووستكردنى بيناكەى له ماوەى ساڵێك لە بەروارى دەرچوونى مٶڵەتى بيناكەوه،ئةگەر دەستى نەكرد بە درووستكردن يان زياتر له دوو سال بەسەر ئەو بەروارەدا تێپەڕى پێويسته داواى پشتگيرى لە بەشی نەخشەكان بكات لە ماوەى 30 ڕۆژدا،ئەگەر نا به پوچەڵ دادەنرێت.


٦- ئەگەر چوار ساڵ بەسەر مۆڵەتى بيناكەدا تێپەڕى و بيناكە تەواو نەبوو مۆڵەتەكه به پوچەل له قەڵەم دەدرێت و پێويسته مۆڵەتێكى تازه دەربهێنرێت.

ئەندازيار:هەرێم فاروق

بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری