Segregation of Concrete


لێک جیابونەوە لە کۆنکریت دا

Segregation

بریتییە لەدیاردەی لێک جیابوونەوەی دەنکۆڵەکانی پێکهاتەکانی کۆنکریت لە کاتی کۆنکریت کردندا بە جۆرێک پاش لێکردنەوەی تەختە کە لە کۆنکریتەکە روویەکی ناشرین و کەم هێزمان پێ دەدات.

هۆکارەکانی روودانی لێک جیا بوونەوەی کۆنکریت :


١-جیاوازی زۆری قەوارەی دەنکۆڵەکانی پێکهاتەکانی کۆنکریت.

٢-جیاوازی کێشی جۆری پیکهاتەکانی کۆنکریت.
٣-کاتێک پلەبەندی قوم و چەگلەکە گونجاو نەبێت.
٤-بایەخ نەدان بە گواستنەوەو تێکردن و هەژاندنی کۆنکریت.کاتێک بە رێگەیەکی پڕ تاسەدا بگوازرێتەوە بە هۆی لەرزینەوە بە تایبەتی ئەگەر شل بێت لێک جیا دەبنەوە.
٥-بایەخ نەدان بە رێژەی تێکەڵکردنی پێکهاتەکانی کۆنکریت.
٦-ئەگەر کۆنکریتی بە کار هاتوو زۆر توند بێت.
٧-زۆر ڤایبرێتەر لێدان.
٨-ئەگەر زۆر و خێرا بسوڕێتەوە لە ئەنجامی چو ئەو هێزەی سوڕانەوە دروست دەبێت قوم و چەگلەکە لێک جیادەبنەوە و گەورەکان دەمێننەوە و وردیلەکان دەچنە پاڵ دیواری مەنجەڵەکە.
٩-یا ئەگەر ئەو رووەی کۆنکریتی تێ دەکرێت لێژ بێت.
١٠-جاری وا هەیە ئەو پارچەیە ئەوەندە شیشی تێدایە بواری تێپەڕبوونی کۆنکریت نادەن پیادا بۆ خوارەوە یا تەنیشتەکان گوزەر بکەن
١١-یا ئەگەر قالبەکە کۆن بێت هەموو ئاو و شیلەی کۆنکریتەکە دەڕوات بە تایبەتی ئەگەر کۆنکریتەکە شل بێت.


بۆ نەهێشتن یا کەم کردنەوەی دیاردەی لێک جیابوونەوە:

١-کێشەی جۆری قوم و چەگلەکە با لە یەکتر نزیک بن
.٢-رێژەی تێکەڵکردن دروست بێت
.٣-پلەبەندی(تدرج)قوم و چەگل دروست بێت
.٤-کۆنکریت بە جوانی بگیرێتەوە و بگوزرێتەوە و تێبکرێت و بهەژێنرێت
.٥-کۆنکریت لە بەرزی فڕێنەدرێتە خوارەوە.نابێت لە بەرزی ١.٥ م زیاتر کۆنکریت فڕێ بدرێتە خوارەوە
.٦-ڤایبرێتەری بە پێی پێویست لێ بدرێت، بە تایبەتی لە دینگە و دیواری کۆنکریتی دا پێویستە سۆندەی ڤابریتەرەکە شۆر بکرێتە خوارەوە لە گەڵ تێ کردنی کۆنکریت وردە وردە بۆ سەرەوە رابکێشرێت
.٧-ئەگەربە هەر مەبەستێک هەوای قەتیس کراو لە کۆنکریتەکەدا بە کار بێت
.٨-بە تێپەستانی ئاوێتەی کیمیایی تایبەت بۆناو کۆنکریتەکە
.٩- پاش وەراندنی کۆنکریتە جیابووە لاوزەکە و پاشان چارەسەر کردنی چین چین بە ئیپۆکسی یا ئاوێتەی تایبەتی تر
.١٠-ئەوەی لە کوردستان تەنها بە نەرمەی چیمەنتۆ کەفماڵ دەکرێت هەندێک جار شیشەکان لە بەرکەوتنی هەوا دەپارێزێت ئەگەر نا تەنها شاردنەوەی گرفتەکەیە
.١١-رێژەی ئاو کەم بکرێت وئەگەر بگونجێت چەگلی زۆر درشت بە کار نەیەت
.١٢-بە کار هێنانی ئاوێتەی سەرباری لینج.لە کۆتایی دا پێویستە بگوترێت دیاردەی جیابوونەوە لە هەر پارچەیەکی کۆنکریت روو بدات بە تایبەتی لە کاریتەو و دینگە پێویستە پشکنینی پێویست بۆ ئەو شوێنە بکرێت وبەراوردی ئەنجام و داڕژتنی ئەو پارچەیە بکرێت و لەگەڵ ئەنجامەکەی رێکاری پێویست وەربگیرێت،بە تایبەت تر لە دینگەدا دیادەی جیابوونەوەی کۆنکریت زۆر روو دەدات چونکە بەرزی دینگە بە زۆری ٣م و زیاترە واتە لە ١،٥م زیاترە کە کۆنکریت نابێ لێی فڕێ بدرێتە خوارەوە.هەر لە بەر ئەوە لە کاتی داڕژتن هاوکۆلکەی ئامان زیاتر وەر بگیرێت و جۆری کۆنکریتی دینگەش بە هێزتر بێت.


ئەندازیار :عبدالرحمن باوەگورگوڕی

بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری