Guardrail چی یە

 ?? چی یە Guardrail 


بریتیە لەو سیاجەی کە لە لای دەرەوەی ڕێگای دەرەکی دادەنرێت بەزۆری لەو شوێنانەی کە جێگای مەترسیە بۆ ئۆتۆمۆبێل لە کاتی لادانی لە ڕێگادا ، واتا ئەو جێگایانەی ھەڵدێرو جێگای مەترسین،جاری واش ھەیە وەکو ناوبڕێک لە ناوەڕاستی جادەیەکی یەک ساید دادەنرێت و دەیکات بە جادەیەکی دوو ساید 

جگە لەمانە بۆ مەبەستی تریش بەکاردیت لە ترافیک دا ،وە گوادڕەیڵ یەکێکە لە جۆرەکانی (Traffic Barriers) کە چەند جۆرێکیان ھەیە ھەیانە (Rigid)ە و لەکاتی پیاكێشانی سەیارەدا ھیچ دیفلێکشنێک ناکات چونکە کوتلەیەکی کۆنکرێتیە ، ھەشیانە (Semi Rigid)ە کە دیفلێکشنێکی کەم دەکات ، وە ھەشیانە (Flexible)ە دیفلێکشنی باش دەکات و تاڕادەیەکی باش تێک دەچێت لە کاتی پیاکێشانی ئۆتۆمۆبێل ئەمەش بۆ ئۆتۆمۆبێلەکەو سەرنیشینانی زۆر باشەو کەمترین زیانیان پێ دەگەیەنی وەکو گوادڕەیڵ.

گوادڕەیڵ لەم پێکھاتانەی خوارەوە پێک ھاتووە

• Metal posts: بریتیە لەو عەموودانەی کە پلێتەکە ھەڵدەگرێت ، بریتین لە واید فلانج بیمی 15سم * 15سم کە کێشەکەی نابێت کەمتر بێت 23کگم/م ، وە نێوانیان نابێت لە 4م زیاتر بێت و پێش گواستنەوەیان بۆ پڕۆژە پێویستە جارێک بۆیاغ بکرین و بەشێوەیەکی ڕێک دەدەنرێن و ئەو 
کونانەی کەتێیان دەکرێت بۆ ھەڵگرتنی پلێتەکە دەبێت ھەموویان لەیەک ئاست بن.

• Metal rail members: بریتیە لە پلێتێکی دروستکراو لە گەڵڤەنایز وبەزۆری لەسەر شێوەی W لەسەر لا کە بەباری ستونی لە نێوان 30 بۆ 35سم وە لەباری ئاسۆیی 8سم بۆ 10سم دەبێت ، بەزۆری لەنێوان ئەم و عەمودی ھەڵگرەکەی بڕاکێتێک ھەیە ، ئەم بڕاکێتەش پارچەیەکە لە ئاسن یان قایش یان تەختە، ھەروەھا لە ناوەڕاست ناوەناوە پلێتێکی فسفۆڕی لێ دەدرێت
.

بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری