بۆچی نزمترین پلەی سەر کۆنترۆلی سپلیتەکانمان ١٦ پلەیە؟




دەزانیت بۆچی نزمترین پلەی سەر کۆنترۆلی سپلیتەکانتان ١٦ پلەیە؟
زۆربەی سپلیتەکان کە لە جێگاکاندا کە وەکوساردکەرەوە بەکاردەهێنرێن نزمترین پلە ١٦ یاخود ١٨ پلەی سیلیزیە؟پیم خۆش بوو ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ئەم بابەتە بکەم و هۆکارەکانی دانانی ١٦ پلە وەک نزمترین پلە ڕوون بکەمەوە بۆ ئێوەی خۆشەویست.
دانانی ١٦ پلەی سیلیزی لەسەر سپلیەتەکان مانای ئەوە نییە ناتوانرێت سپلیتێک دروستبکرێت کە نزمترین پلەی گەرمییەکەی کەمتر بێت ١٦ پلەی سیلیزی بەڵکو دەتوانرێت دروستبکرێت لە ژێر سفر پلەی سیلیزیشدا بەڵام لەبەر ئەم چەند هۆکارەی خوارەوە ١٦ پلەی سیلیزی وەکو نزمترین پلەی سود بینی مرۆڤ لە سپیت دیاری بکرێت.
١. لە ستانداردی ASHRAE 55 ئاماژە بە ناوچەی ئاسودەیی گەرمی کراوە کە مرۆڤ لە نێوان ٢٠-٢٨ پلەی سیلیزی و ٥٠٪ ی ڕادەی شێ لەناوچەی ئاسودەیی گەرمیدایە و ٤ پلە لەژێر ٢٠ پلە و لەزستاندا ٤ پلە لەسەر و ٢٨ پلەوە کە بەرزترین پلەی گەرمی ٣٢ پلەیە لە سپلیتدا دانراوە و ئەو ٤ پلەیەش بۆ ئەوەیە لەکاتی بەرزی پلەی گەرمی ژوورەکە،سپلیتەکە بتوانێت بە ٣٠ دەقیقەیەک ژوورەکە بگەیەنێتەوە ناوچەی ئاسودەیی گەرمی.
٢.لەکاتیکدا سپلیتێک دروست بکرێت کە پلەی گەرمییەکەی نزمتر بێت لە ١٦ پلە، پێویستی بە کۆمپرێسەرێکی گەورەتر هەیە و کە ئەمەش لەڕووی بڕی تێچوونەوە گران دەبێت و هەروەها بێسودیش دەبێت.
٣.لە ژێر ١٦ پلەی سیلیزیەوە پلەی گەرمی زیاتر دابەزێت دەبێتە هۆی نزمکردنەوەی ڕادەی شێ و ئەمەش وادەکات هەوای ناو ژوورەکە رادەی شێ یەکەی دابەزێت وشک بێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر پێست و ڕێڕەوی هەناسەی مرۆڤ دەبێت.
٤.پلەی گەرمی نزمی زۆر دەبێتە هۆی تێکدانی کۆیلەکانی ئیڤاپۆرەیتەر(Evaporator).
٥.پلەی گەرمی زۆر نزم بۆ سپلیت پێویستی بەکارەبای زۆر دەبێت و ئەمەش وا لە سپلیت دەکات نەتوانرێت سودمەند بێت لەڕووی سەرفکردنی کارەباوە.

وەرگیراوە بە سوپاسەوە

بڵاوکراوەکان

کامێرای چاودێری